Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:43

بەهۆی بارینی بەفر ڕێگەی هاتووچۆی نێوان 142 ناوچەی نیشتەجێبوون لە وان داخراوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر ڕێگەی هاتوچۆی نێوان 142 ناوچەی نیشتەجێبوون لە وان داخراوە.
دوو ڕۆژە شەپۆلێكی بەفربارین ڕووی لە ناوچەكانی وان كردووە و ئەمڕۆش بەفربارینەكە بەردەوام بووە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی وان، بەهۆی خراپی كەشوهەوا گرفت لە هاتوچۆی هەندێك ناوچە دروست بووە و ڕێگەی هاتوچۆی نێوان 142 ناوچەی نیشتەجێبوون داخراوە.
تیمەكانی شارەوانی لە ناوەندی شارەكە و شەقامەكان و ناوچەكانی دەوروبەر سەرقاڵی پاككردنەوەی ڕێگەوبانن.
بەفرەكە هەموو ناوچەیەك لەوانەش شوێنە مێژوویی و سەیرانگاكانی سپی پۆش كردووە و لە شارەكان دوكاندار و خاوەن پیشەكان بەردەم دوكانیان خاوێن كردەوە و لە گوندەكانیش ئاژەلداران لەم دۆخەدا ناچاربوون ئاژەڵەكان بڵەوەڕێنن.
هەروەها ئەو شەپۆلە سەرمایە و بارینی بەفرێكی زۆر لە هەریەكە لە پارێزگاكانی ئەرزەڕۆم، قەرس و ئەردەخان لە وەزری پاییزدا خەڵك وەبیر "زستانی تاریك" دەهێنێتەوە.
ئەو شەپۆلە بەفرەی كە لە دوا مانگی پاییزدا هەریەكە لە ئەرزەڕۆم، قەرس و ئەردەخانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ لێی كردەوە و جێی خۆی بە هەوایەكی سارد دا.
لە ئەزەڕۆم ئەستووری بەفر گەیشتووەتە 28 سانتی مەتر و پلەكانی گەرمی لە شەودا بۆ خوار چوار پلەی سەدی دابەزیون.
لە ئەردەخانیش بە هۆی سەرما و سۆڵە ڕێگەكان بەستوویەتی و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست كرد.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.