Erbil 15°C شەممە 25 ئایار 04:41

له‌ پارێزگه‌یه‌كی عێراق خۆپیشاندانه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م هاووڵاتییانی پارێزگه‌ی دیوانییه‌ به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد و به‌شێك له‌ ڕێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پارێزگه‌كه‌یان گرت.

له‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه‌ سه‌دان هاووڵاتی گه‌ڕه‌كێكی پارێزگه‌ی دیوانییه‌ گردبوونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان و ته‌واوی پارێزگه‌ی دیوانییه‌.

خۆپیشانده‌ران شه‌قامی سه‌ره‌كی نێوان شاری حیله‌ و كه‌ربه‌لایان گرتووه‌ و دوای به‌ڵێنی به‌رپرسانی پارێزگه‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.

به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی پارێزگه‌ی دیوانییه‌ كێشه‌ی نه‌بوونی شه‌قام و تۆڕه‌كانی ئاوه‌ڕۆ و بنكه‌ی ته‌ندروستی و قوتابخانه‌ و ده‌یان كێشه‌ی تریان هه‌یه‌ و تا ئێستاش به‌رپرسانی پارێزگه‌كه‌ وه‌ڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌داونه‌ته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.