د. تەها قادر، نوێنەری یانەی وەرزشی هەولێرە لە وۆرکشۆپی لالیگا.
یانهی وهرزشی ههولێر بڵاویكردهوه، سكرتێری یانهكهمان، د.تهها قادر وەك نوێنەری یانەکەمان بەشدارە لە وۆركشۆپی لالیگا کە لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت و شانبەشانی نوێنەری یانەکەمان، نوێنەری سەرجەم یانەکانی (خولی ئەستێرەکانی عێڕاق) تیایدا بەشدارن.
یانهی ههولێر رایدهگهێنێت، ئەم وۆکشۆپە، لە لایەن دەستەی بەڕێوەبردنی خولی لالیگای ئیسپانیا (رابطة الدوري الاسباني) سەرپەرشتی دەکرێت و ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت. راشگهیاندراوه، لە وۆرکشۆپەکەدا چەندین وانە و بابەتی تیۆری و پراکتیکی، وە چۆنیەتی سەرپەرشتی کردن و بەڕێوەبردنی یانەکانی ئیسپانیا بۆ نوێنەری یانە بەشدار بووەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەخرێتەڕوو، لە پێناو وەرگرتنی شارەزایی زیاتر لە چۆنیەتی بەڕێوەبردن و بە سیستەم کردن و پیشەگەربوونی یانەکان لە کارەکانیان.
له كۆتاییدا یانهی ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه، وانەکانیش، لە لایەن (خافیر تیباس) سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی خولی لالیگای ئیسپانیا (رابطة الدوري الاسباني) و چەندین پسپۆڕ و شارەزای خولی یانەکانی ئیسپانیا دەووترێتەوە.
نوێنەری یانەی وەرزشی هەولێر لە وۆرکشۆپی لاليگای ئیسپانیا بهشداره

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.