Erbil 20°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 16:45

بزانە ئەو پێنج خۆراكانە چین كە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی نیشانەكانی سەرما

کوردستان TV
100%

بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش بە خواردنی ماددە خۆراكییە تایبەتەكان یارمەتی جەستە دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسە بێزاركەرەكانی سەرمابوون.
چەند ماددەیەكی خۆراكی بەردەست هەن كە دەتوانێ نیشانەكانی سەرمابوون بۆ هەموو كەسێك كەم بكاتەوە، وەكو ئاوی لووت و پژمین.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لە گۆڤاری زانستی خۆراك بڵاوكراوەتەوە، خۆراكی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی و زینك دەبێتە هۆی كورتكردنەوەی ماوەكە و كەمكردنەوەی توندی نیشانەكانی سەرمابوون.
ئەو خۆراكانەشی كە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی سەرمابوون بریتین لە:
1- پرتەقاڵ و لیمۆ و ترێ پڕن لە ڤیتامین سی كە بە تایبەتمەندی بەرزكردنەوەی بەرگری لەش ناسراوە. هەروەها ڤیتامین سی یارمەتی كەمكردنەوەی ماوەی و توندی نیشانەكانی سەرمابوون دەدات.
2- زەنجەفیل: زەنجەفیل دژە هەوكردنێكی سروشتییە و دەتوانێت یارمەتی هێوركردنەوەی قورگ ئێشە بدات، ئەمەش وایكردووە باشترین چەك بێت دژی هەڵامەت.
3-هەنگوین: خواردنی كەوچكێك هەنگوین دەبێتە هۆی نەهێشتنی كۆكە و خورانی قوڕگ، هەروەها تامێكی خۆشی هەیە.
4. سیر: تایبەتمەندی دژە میكرۆبی بەهێزی تێدایە كە دەتوانێت یارمەتی لەش بدات  بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی سەرمابوون.
5. شۆربای مریشك: شۆربای مریشك یارمەتی نەهێشتنی ووشك بوونەوەی لەش دەدات
 هەرچەندە ئەم خۆراكانە دەتوانن یارمەتیدەر بن، بەڵام جێگرەوەی ئامۆژگاری پزیشكی پیشەیی نین. ئەگەر سەرمابوونت بەردەوام بوو یان خراپتر بوو، پێویستە بە زووترین كات ڕاوێژ بە پزیشك بكەیت بۆ ئەوەی باشترین ڕێنماییت پێ بدرێت.
 

تەندروستی هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.