Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 14:23

ماستی خۆماڵی و سروشتی کامەیە.. چۆن بناسینەوە

کوردستان TV
100%

ماست لەڕووی پێکهاتەوە ڕێژەیەکی باش لە پرۆتین و کازاکان و ڤیتامین و چەورییەکان و کاربۆهیدراتی تێدایە، کە سەرچاوەی زۆرێک لەمادە بنچینەییەکانە بۆ جەستەی مرۆڤ.
بەداخەوە بەشێکی زۆری ئەو ماستانەی لە بازاڕدا بە ماستی فرێش و سروشتی دەفرۆشرێت لە شیری وشک دروست دەکرێن، هەرچەندە بە پێی ستاندارد شیری وشک ڕێگە پێدراوە بۆ دروستکردنی ماست، بەڵام هەمان بەهای خۆراکی نییە کە لە شیری سروشتی (تەڕ) دروست دەکرێت.
چۆن ماستی شیری وشک لە ماستی شیری سروشتی (تەڕ )جیا بکەینەوە:
1-  لە ڕووی شارەزاییەوە و زۆر بەکارهێنانی ماست، دەتوانرێت لە ڕێگەی تام و بۆن و ڕەنگەوە ماستی سروشتی لە ماستی شیری وشک جیابکرێتەوە.
2-  ماستی فرێش و سروشتی هیچ موادێکی بۆ زیاد ناکرێت و بە تێپەڕبوونی کات زوو ترش دەبێت، بەڵام ماستی شیری وشک کە موادی بۆ زیادکراوە بەدەگمەن ترش دەبێێت. 
3- ماستی سروشتی دوای شکاندنی ماستەکە ئاوەکەی (شرش) جیادەبێتەوە بە بەراورد بە ماستێک کە لە شیری وشک دروستکرابێت.
4-  پێکهاتەی خۆراکی ماستی سروشتی جیاوازە لە ماستێک کە لە شیری وشک دروست کرابێت، ماستی شیری وشک ڕێژەیەکی باش لە ڤایتامینەکانی لە دەست داوە.

لەشکر حه‌مید 
ئەندازیاری خۆراک

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.