له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2026دا، ئه‌رجه‌نتین و به‌ڕازیڵ دووچاری شكست هاتن.
كاتژمێر 3 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی 17ی11ی2023، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌كان له مۆندیالی 2026دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای كرد.
له یارییه‌كه‌دا ئۆرگوای توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌رجه‌نتین تۆماربكات به ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان ڕۆناڵد ئاراوخۆ و داروین نونێز له خوله‌كه‌كانی 41 و 87 تۆماریان كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئۆرۆگوای به 10 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه و ئه‌رجه‌نتینیش به 12 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه.
له یارییه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕدا له كاتژمێر3ی به‌ره‌به‌یاندا هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیڵی كرد.
یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆڵۆمبیا به كۆتا هات به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك لۆ به‌ڕازیڵ.
گۆله‌كانی كۆڵۆمبیا له رێگای یاریزان لویس دیاز له خوله‌كه‌كانی 75 و 79 تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی بهڕازیڵیش له رێگای یاریزان گابرێل مارتینێلی له خوله‌كی 4 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆڵۆمبیا به 9 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه و بهڕازیڵیش خاوه‌ن 7 خاڵه و له پله‌ی پێنجه‌مه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.