Erbil 14°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 18:15

له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالدا به‌ڕازیڵ له‌گه‌ڵ كۆلۆمبیا یاری هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


له‌ پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به‌جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و شه‌ش، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیڵ كاتژمێر سێی به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ده‌بێته‌ میوانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا.
 به‌رازیڵ له‌چوار گه‌ری رابردوو دوو بردنه‌وه‌و به‌رامبه‌ر بوونێك و دۆرانێكی هه‌یه‌، به‌رازیڵ حه‌وت خالی هه‌یه‌ و به‌جیاوازی گۆڵ له‌خانه‌ی سێیه‌م دێت، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا یه‌ك بردنه‌وه‌و سێ به‌رامبه‌ر بوونی هه‌یه‌، كۆلۆمبیا خاوه‌ن شه‌ش خاڵه‌، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ چاویان له‌سێ خالی یاریه‌كه‌یه‌، چونكه‌ له‌ئه‌گه‌ری دۆرانێ هه‌رلایه‌كیان ئه‌ركیان قورس ده‌بێت و رووبه‌رووی ئاسته‌نگی زۆر ده‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌كانی ركابه‌ریان.
به‌رازیڵ بۆ ئه‌م یاریه‌ له‌توانانی نه‌یمار بێ به‌شه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌، به‌ڵام ڕاهێنه‌ری به‌رازیڵ هه‌وڵ ده‌دات به‌ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر بگه‌رێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.