Erbil 11°C پێنجشەممە 24 تشرینی یەکەم 23:23

ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا عێراق میوانداری ئه‌نده‌نووسیا ده‌كات

کوردستان TV
100%


له‌گه‌ری یه‌كه‌می قۆناغی دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌جامی جیهانی و جامی ئاسیا، هه‌ڵبژده‌ی عێراق له‌شاری به‌سرا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌نده‌نووسیا ده‌كات.
 یاریه‌كه‌ كاتژمێر پێنج و چلو پێنج خوله‌ك به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت، عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی كاساسی ئیسپانی هه‌وڵ ده‌دات مێژوویه‌ك بنوسێته‌وه‌ و بۆ دووه‌مین جار له‌مێژوو بگاته‌ یاریه‌كانی جامی جیهانی، ئه‌ركی عێراق ئاسان نیه‌، به‌ڵام بوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی پیشه‌گه‌ری عێراق له‌خوله‌كانی ئه‌وروپا ره‌نگه‌ پاڵنه‌رێكی به‌هێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ به‌دی بێت.
 عێراق و ئه‌نده‌نووسیا له‌كۆمه‌له‌ی شه‌شه‌م شان به‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی ڤێتنام و فلیپین ركابه‌ری دوو بلیتی ئه‌و كۆمه‌له‌یه‌ ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.