ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری كورد به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران برینداربوون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌م 15ی11ی2023، ڕەغزاد شامحەممەدی و میلاد محەممەدی، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز و فەرشاد جەماڵیفەر، خەڵکی کرماشان لە سنووری بانە و کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی غەففار شەریفی، لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران بریندارکراون.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه، ڕەغزاد شامحەممەدی، خەڵکی گوندی دورقەڵا و میلاد محەممەدی، خەڵکی گوندی دەرەویانی سەرووی سەر بە شاری سەقز، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كان بریندارکرون.
هەروەها هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئێوارەی سێشەممەش 14ی11ی2023، کۆڵبەرێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی فەرشاد جەماڵیفەر، بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كان برینداربوو.
هه‌ر له ئێوارەی رۆژی سێشەممە، لە سنووری ساوجی مەریوانیش، کۆڵبەرێک بە ناوی غەفار شەریفی، خەڵکی گوندی میانە سەر بە شاری مەریوان و دانیشتووی ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئه‌و هێزانه برینداركراوه.
له به شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاودا هاتووه، غەفار شەریفی کە باوکی دوو منداڵە بە هۆی سەختی برینەکانی لاقییەوە، بەمەبەستی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشخانەی فەجری مەریوان گواستراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.