Erbil 13°C چوارشەممە 04 کانونی یەکەم 12:06

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا قندۆلی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا قندۆلی،
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك ( ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا قندۆلی ) مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( ئه‌حمه‌د ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
15ـی تشرینی دووەمی 2023

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی سه‌عید حجی بۆسه‌ڵی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی سه‌عید حجی بۆسه‌ڵی،
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ( خانێ ئیبراهیم محه‌مه‌د ) هاوژینی خوالێخۆشبوو ( سه‌عید حجی بۆسه‌ڵی ) مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكار و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو ( خانێ ) به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات، دڵنه‌وایی به‌ خانه‌واده‌كه‌تان و خزمانی بۆسه‌ڵی ببه‌خشێت.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
15ـی تشرینی دووەمی 2023

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز ساڵح وێنه‌یی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێز كاك ساڵح وێنه‌یی،
دڵگرانین به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری پێنجوێن كاك ( حه‌مه‌ئه‌مین سه‌عید شه‌ریف ) باوكی به‌ڕێزتان.
سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و ئاشنایانی باوكی خوالێخۆشبووتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت و گیانی باوكی خولێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
15ـی تشرینی دووەمی 2023

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عومه‌ر چنگیانی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عومه‌ر چنگیانی،
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتان مامۆستا مه‌لا ( قادر چنگیانی )مان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا ( مه‌لا قادر ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
15ـی تشرینی دووەمی 2023
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.