Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 06:35

ئەمەریكا رێگە بە عێراق دەدات بۆ ماوەی 120 رۆژی دیكە كارەبا و غاز لە ئێران هاوردە بكات

کوردستان TV
100%

ئەمەریكا بەخشینی عێراقی بۆ كڕینی غاز و كارەبا لە ئێران بۆ ماوەی چوار مانگی دیكە درێژكردەوە، بەمەش بەغدا بەردەوام دەبێت لە پشتبەستن بە وزەی ئێران.
دوێنێ سێشەممە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا واژۆی لەسەر ئەو بریاڕە كرد كە رێگە بە عێراق دەدات بۆ ماوەی 120 رۆژی دیكە كارەبا و غاز لە ئێران هاوردە بكات. بڕیارەكەش چووەتە كۆنگرێس و دەبێت لەوێش پەسەند بكرێت. 
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندووە كە  بڕیاری درێژكردنەوەی بەخشینی عێراق لە كڕینی وزەی ئێران بۆ ئەوەیە كە عێراق بێ سەرچاوەی وزە نەبێت تاوەكو ئەو كاتەی خۆی دەتوانێت سەرچاوەی وزەی دابین دەكات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.