له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له گه‌ڕی 13ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌م 12ی11ی2023، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌گه‌ڕی 13ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئالاڤێسی كرد.
بارسێلۆنا براوه‌ی یارییه‌كه بوو به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك، گۆله‌كانی بارسێلۆنا له‌رێگای یاریزان لیڤاندۆڤێسكی له خوله‌كه‌كانی 53 و 78 تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی ئه‌لمێریاش له رێگای یاریزان ساموێل له خوله‌كی یه‌ك تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بارسێلۆنا به 30 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه و ئالاڤێسیش به 15 خاڵ له پله‌ی دوانزده‌مدایه.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆماركرد به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك.
یارییه‌كه له یاریگای ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌رێوه‌چوو، گۆله‌كانیش یانه مه‌دریدییه‌كه له رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئاکسێل ویتسێل و ئه‌نتوان گریزمان و سامویڵ لیتۆ له خوله‌كه‌كانی 45 و 80 و 85 تۆماریان كرد، گۆله‌كه‌ی ڤیاڕیاڵیش له رێگای یاریزان جیرارد مۆرێنۆ له خوله‌كی 20 تۆماركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.