Erbil 9°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 01:27

بايرن ميونشن سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئێف سی هایدنهایم تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا بایرن میونشن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئێف سی هایدنهایم تۆماركرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 11ی11ی2023، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن میوانداری ئێف سی هایدنهایمی كرد.
بایرن یارییه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ كۆتا هێنا به‌ ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دووگۆل.
گۆله‌كانی بایرن له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان، هاری کەین  2 گۆل، ڕافایل گێرێرۆ و ئێریک ماکسیم چۆپۆ-مۆتینگ له‌ خوله‌كه‌كانی 14 و 44 و 72 و 85 تۆماركران، 
دوو گۆله‌كه‌ی  ئێف سی هایدنهایمیش له‌ رێگای یاریزانان تیم کلایندینست و یان-نیکلاس بێست له‌ خوله‌كانی 67 و 70 تۆماریان كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بایرن میونشن له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خول به‌ 29 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و  ئێف سی هایدنهایم به‌ 10خاڵ له‌ پله‌ی سێزده‌م دایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.