Erbil 9°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 01:26

له‌ لالیگادا گیرۆنا به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ركه‌وتنه‌كان و سێ خاڵی دیكه‌ی به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا گیرۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕایۆڤاڵیكانۆ تۆماركرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 11ی11ی2023، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌گه‌ڕی 13ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، ڕایۆڤاڵیكانۆ میوانداری گیرۆنای كرد.
یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گیرۆنا به‌ كۆتا هات  به‌ ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك بۆ ڤاڵیكانۆ.
گۆله‌كانی گیرۆنا له‌رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ئارتێم دۆڤبیک و ساڤیۆ مۆریرا دی ئۆلیڤێرا له‌ خوله‌كه‌كانی 42 و 65 تۆماریان كرد، گۆله‌كه‌ی ڕایۆش یاریزان ئه‌لڤارۆ گارسیا له‌ خوله‌كی 5 تۆماری كرد.
گیرۆنا به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگادا، له‌ كۆی 13 یارییدا 11 بردنه‌وه‌ و یه‌كسانبوون و دۆڕانێكی هه‌یه‌، له‌ ئێستاشدا به‌ 34 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و رایۆ ڤاڵیكانۆش به‌ 17 خاڵ له‌ پله‌ی نۆیه‌مدایه‌. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.