هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ده‌ربه‌ندیخان تۆماركرد و دهۆك و پێشمه‌رگه‌ش یه‌كسانبوون
له خولی نایابی كوردستان هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ده‌ربه‌ندیخان تۆماركرد.
له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له گه‌ڕی سێیه‌م له وه‌رزی 2023 - 2024، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه 11ی11ی2023، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگای دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی كرد.
هه‌ولێر براوه‌ی یارییه‌كه بوو به ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كه‌ش یاریزان عه‌لی سه‌رحان تۆماری كرد.
ئه‌نجامی به‌شێك له یارییه‌كانی دیكه له‌م گه‌ڕه‌دا به‌م شێوه‌یه بوو:
سۆران 2 - 1 سه‌ید سادق
شه‌قڵاوه 1 - 1 چوارقوڕنه
دهۆك 1 - 1 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
كاتژمێر 2:30ی خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش 12ی11ی2023، چه‌ند یارییه‌كی دیكه له گه‌ڕی سێیه‌م به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
ئاكرێ - رانییه
زاخۆ - سیروانی نوێ
هه‌ندرێن - برایه‌تی
شێروانه - ئارارات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.