Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:15

5 كۆڵبه‌ر به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران برینداربوون

کوردستان TV
100%


ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری كورد به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ كوردستانی ئێران برینداربوون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لانی کەم پێنج کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سنە، سەقز و بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران بەسەختی بریندار بوون و یەکێکیشیان بە ناوی کامەران بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز گواستراوەتەوە.

 رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ شەوی پێنجشەممە، 9ی11ی2023، هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لەئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی کامران ڕەحیمی خەڵکی شاری بانە، بەسەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، کامران ڕەحیمی خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە و چاوی پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز کراوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوو، دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی هادی و زانکۆ کە هەردووکیان خەڵکی شاری سەقز و کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی محەممەد (ناوبانگیان هێشتا بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە)لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز کە تاکوو ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.