سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی هۆشداری دا و ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات و سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا به‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی جیهان تووشی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م و به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر جیهان هه‌یه، به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌ند پله‌یه‌كی گه‌رمی مه‌ترسی پله یه‌ك نییه به‌ڵكو به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی مه‌ترسی جدییه.
گوتیشی: به‌داخه‌وه ئێستا بێ سهروبهرییهكی زۆر له جیهاندا بوونی هه‌یه، كاتێك من سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووم كێشه‌ی ئاوا و هیچ شه‌ڕێك بوونی نه‌بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ریكا سه‌ركرده‌یه‌كی گونجاوی نییه و ناتوانێ نێوه‌ندگیری له كێشه‌كاندا بكات، ته‌نانه‌ت ناتوانێ دوو قسه‌ی خێریش بكات، به كورتی ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات و به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، به‌دڵنیاییه‌وه جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ڕوو ده‌دات.
تره‌مپ ئاماژه‌شی دا: سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێت بزانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا یاخود شی جی پینگ سه‌رۆكی چین ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی و گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت هه‌موو جیهانیش هه‌یه، ئه‌ویش سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ئه‌تۆمییه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا نه‌شی شارده‌وه كه ڕه‌نگه هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسی كردن ببێته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م.
سه‌باره‌ت به ژینگه‌ش، تره‌مپ به ته‌نزه‌وه ئاماژه‌ی به هه‌ندێ قسه دا كه ده‌ڵێن دوای 300 ساڵی دیكه ئاوی زه‌ریاكان یه‌ك له سه‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌مه به هه‌ڕه‌شه داده‌نێن، له‌مباره‌یه‌وه گوتی "نه‌خێر ئه‌مه هه‌ڕه‌شه نییه، به‌ڵكو به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی پله یه‌كه و ده‌بێت رێگری له سه‌رهه‌ڵدانی بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.