Erbil 9°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 01:33

پێشبینی ده‌كرێت گۆلپارێزی ریاڵ مه‌درید به‌هۆی پێكانه‌وه‌ دوو بۆ سێ هه‌فته‌ له‌یاریگاكان دوور بكه‌وێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


گۆڵپارێزی ئیسپانی یانه‌ی ریال مه‌درید کیپا ئاریزا بالاگا به‌رله‌به‌رێوه‌چوونی یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی سپۆرتینگ براگ له‌خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، دووچاری پێكان هات، بۆیه‌ ئه‌نچلۆتی راهێنه‌ر به‌ر له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ له‌بری ئه‌و گۆڵپارێزه‌ به‌ناچاری گۆرانگاری پێكردو لۆنینی له‌شوێنی خسته‌ ناو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریه‌كه‌.
 به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ كیپا له‌كاتی خۆ گه‌رم كردن بۆ ‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ دووچاری پێكان هاتووه‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و گۆڵپارێزه‌ له‌نێوان دوو بۆ سێ هه‌فته‌ له‌یاریگاكان دوور بكه‌وێته‌وه‌.
 بەگوتەی ڕۆژنامەنووسێکی ئەتلەتیک، گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە ئه‌مڕۆ هەینی له‌لایه‌ن تیمی پزیشكی یانه‌كه‌ پشكنینی موگناتیسی بۆ ده‌كرێت، له‌پێناو ده‌ست نیشانكردنی قه‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی.
 پێكانی كیپا له‌كاتێكدایه‌ ڕیال مەدرید سبه‌ی شەممە لە گەڕی سێزدەهەمی ڕکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا یاری دەکات.   


                                                          
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.