Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:21

له‌ یۆرۆ لیگ لیڤه‌رپول و ڕۆما دۆران، مارسیلیا و لیڤه‌ركوزنیش سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%

لەچوارچێوەی یاریەكانی قۆناغی گرووپەكانی خولی ئەوروپا، یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی گەشتی ئازربێجانی كردو بووە میوانی یانەی كاراباگ.
یاریەكە بەگۆلێكی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی یانەی بایەر لیڤەركوزن تەواو بوو، بەدرێژایی ماوەی یاریەكە ئەنجامی یاریەكە بەبێ گۆڵ یەكسان بوو،.
 دواجار لەكۆتا خولەكی یاریەكە، لیڤەركوزن لێدانی سزای بەدەستهێنا، ڤیكتۆر بۆتیڤاس سەركەوتوو بوو لەجێبەجێكردنی لێدانەكەو گۆلی بردنەوەی تۆماركرد.
 بەم جۆرە یاریەكە بەگۆلێكی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی یانەی لیڤەركوزن تەواو بوو.   

لەیارییەكی ئاست بەرزی دیكەی قۆناغی كۆمەلەكان، یانەی تۆلۆزی فەرەنسی بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ سەركەوتنی بەسەر یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بەدەستهێنا.
 لەگێمی یەكەم و لەخولەكی سی و شەش ئارۆن دۆنۆم گۆلی پێشكەوتنی بۆ تۆلۆز تۆماركرد، گێمی یەكەم میواندار بەگۆلێك لەپیشەوەبوو.
 لەگێمی دووەم تۆلۆز چاوی لەگۆلی دیكە بوو، لەخولەكی پەنجاو هەشت نیس دالینگا گۆڵی دووەمی بۆ تۆلۆز بەدەستهێنا، لەبەرامبەردا قوتابیەكانی یۆرگن كلۆپ زۆر هەولیاندا گۆل تۆمار بكەن، لەدەرفەتێكدا لەخولەكی حەفتاو چوار لیڤەرپول بووە خاوەن گۆلی یەكەم كاتێ یاریزان كریستیان كاسیرس بەهەلە لەخۆیان تۆماركرد.
 دوو خولەك دوای ئەو گۆڵ فرانك ماجری گۆلی سێیەمی بۆ تۆلۆز تۆماركردو ئەركی لیڤەرپولی قورس كردەوە، یاریەكە بەرەو كۆتایی بوو، خولەكێك بەر لەتەواو بوونی یاریەكە، دیوگۆ گۆتا گۆلی دووەمی بۆ لیڤەرپول تۆماركرد.
بەم جۆرە یاریەكە بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ بەسەركەوتنی یانەی تۆلۆزی فەرەنسی تەواو بوو.  

لەولاتی چیكیش یانەی سلاڤیا براگ توانی بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتن بەسەر یانەی رۆمای ئیتالی تۆماربكات، لەگێمی یەكەم ئاستی هەردوولا هاوسەنگ بوو، ئەو گێمە بەبێ گۆڵ تەواو بوو، لەگێمی دووەم دوای بەرێوەچوونی پێنج خولەك، جۆریچكا گۆلی پێشكەوتنی بۆ سلاڤیا براگ تۆماركرد، هێرشەكانی هەردوولا بەردەوامی هەبوو، لەدەرفەتێكدا لەخولەكی حەفتاو چوار لۆكاس ماسویۆست گۆلی دوومی بۆ سلاڤیا براگ تۆماركرد.
 بەم جۆرە یاریەكە تا كۆتایی بەدۆرانی یانەی رۆما تەواو بوو بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر.  


هەر لەركابەری قۆناغی كۆمەلەكانی یۆرۆ لیگ، یانەی مارسیلیای فەرەنسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر یانەی ئەیك ئەسینای یۆنانی تۆماركرد.
 لەگێمی یەكەم و لەخولەكی بیست و پێنج شانسیل مبیمبا گۆلی پێشكەوتنی بۆ مارسیلیا بەدەستهێنا، ئەو گێمە بەگۆلێك لەبەرژەوەندی میوان تەواو بوو، لەگێمی دووەم هەوڵەكانی مارسیلیا زیاتر بوو، دواجار لەخولەكی حەفتاو حەوت، ئیسماعیلا سار گۆلی دووەمی بۆ مارسلیا تۆماركرد.
 بەم جۆرە یاریەكە بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی یانەی مارسیلیا تەواو بوو.   

هەر لەركابەریەكانی یۆرۆ لیگ، یانەی گلاسكۆ رینجەرزی سكۆتلەندی میوانداری یانەی سپارتا براگی چیكی كرد.
 یاریەكە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلیك بەسەركەوتنی یانەی گلاسكۆ رینجەرز تەواو بوو، لەسەرەتای یاریەكە و لەخولەكی دوازدە دانیلۆ گۆلی پێشكەوتنی بۆ گلاسكۆ رینجەرز تۆماركرد، دواتر لەخولەكی بیست تۆد كانتویل گۆلی دووەمیشی بۆ میواندار بەدەستهێنا، ئەو گێمە بەدوو گۆلی بێ بەرامبەر گلاسكۆ رینجەرز لەپیشەوەبوو.
 لەگێمی دووەم یانەی سپارتا زۆر هەولیدا جیاوازی گۆڵەكان كەم بكاتەوە، لەدەرفه‌تێكدا لەخولەكی حەفتاو حەوت، لۆكاس هاراسیلین گۆلێكی تۆمار كرد.
 بەم شێوەیە یاریەكە تا كۆتایی بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك بەسەركەوتنی یانەی گلاسكۆ رینجەرزی سكۆلەتلەندی تەواو بوو.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.