یه‌كێتی تێنسی سەرزەوی قەتەر ڕایگەیاند، پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ئیکسۆن مۆبیلی قەتەر بەرزکرایەوە بۆ پۆلینی پێنج سه‌د خاڵی.
به‌پێی راگه‌یانراوی یه‌كێـتی تێنسی سه‌ر زه‌وی قه‌ته‌ر، پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئیکسۆن مۆبیل له‌ساڵی 2025 ده‌چێته پاڵ پۆلینی پێنج سه‌د خاڵی.
هه‌روه‌ها یه‌كێتی تێنسی سه‌رزه‌وی قه‌ته‌ر، پابەندبوونی تەواوی خۆی بە دابینکردنی ئەزموونێکی ناوازە بۆ سەرجەم بەشداربووانی پاڵەوانێتییەکە دووپاتکردەوە.
لای خۆشیه‌وه ناسر غانم خه‌لیفی سەرۆکی یه‌كێتی تێنسی سەرزەوی قەتەر له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ستایشی بەرزکردنەوەی پاڵەوانێتی تێنسی ئێکسۆ‌ن مۆبیلی كرد بۆ بەشی پێنج سه‌د خاڵی.
له‌به‌شێكی قسه‌كانیدا ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه ئەو سەرکەوتنە لە ئەنجامی بەردەوامی پابەندبوونه بە ستانداردە نایابەکانی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی 1993 به‌رده‌وام بووە، ئه‌لخه‌لیفی دووپاتیكرده‌وه قەتەر خاوه‌ن ناوبانگێکی گه‌وره‌یه، چونكه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی نایاب پاڵه‌وانیه‌تیه جیهانیه‌كان پێشکەش دەکات.
پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئیکسۆن مۆبیل له ساڵی 2025 ده‌چێته پاڵ پۆلینی 500 خاڵی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.