برۆنا بیانکاردی هاوسه‌ری نەیمار داسیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیڵی لە پێگه‌ی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویكرده‌وه، ماڵه‌كه‌ی لەلایەن چه‌ند دزێك هێرش كراوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و دزیان لێكراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆكردوه، باوك و دایكی له‌لایه‌ن دزه‌كانه‌وه وه‌ك بارمه‌ته ده‌ست بهسهركرابوون، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌پێی قسه‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌والی به‌رازیڵ ئه‌و خانووه‌ی دزه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ری دەکەوێتە ناوچەیەکی نزیک لە ساوپاولۆ.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ دووپاتیانكردۆته‌وه یەکێک لەو سێ دزە چەکدارە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس دەستگیرکراوە، به‌پێی لێكۆلینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش ئه‌و دزه دراوسێی دایک و باوکی بیانکاردییە.
هاوسه‌ری نەیمار: لەلایەن چه‌ند كه‌سێك هێرش كراوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و دزیان لێكراوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.