Erbil 12°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 09:53

تڕەمپ پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی ڤیدیۆیەك كە لەپلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا و پێگەكانی هەواڵ بڵاوكراوەتەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە وتارێكیدا كە پێشكەشی هەوادارانی كردووە دەڵێت: ئێرانییەكان بۆ ئەوەی رووی خۆیان لە ناوچەكە و لەبەردەم ڕای گشتی سپی بكەنەوە،دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی ،فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، پەیوەندیان پێوەكردین و داوایان كرد كە 18 مووشەك ئاراستەی بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق دەكەن، بەڵام گوتیان نیگەران مەبن، مووشەكەكان ناگەنە نێو بنكەكە.
هەروەها گوتی: ئێران فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكایان خستە خوارەوە، كە بەهایەكی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام لەنزیك ئەو فڕۆكەیە، فڕۆكەیەكی دیكەی پێنج هێندە گەورەتر هەبوو كە 39 ئەندازیار و فڕۆكەوانی تێدابوو، نەیان خستە خوارەوە.
گوتیشی: ئەو شەوەتان لەبیرە، من تاكە كەس بووم كە تووڕە نەبووم، چونكە دەمزانی چی ڕوودەدات، پێنج لەو مووشەكانەی كە ئێران هەڵیدا ،بەسەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد تێپەڕین و ئەوانی دیكە لە دەرەوەی ناوچەی بنكەكەدا تەقینەوە. پێشتریش باسی ئەم چیڕۆكەم نەكردووە،بۆیە ئێستا باسم كرد، بۆ ئەوەی بەهای ڕێزگرتن لە نەتەوەكەمان و وڵاتەكەمان بزانن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.