Erbil 37°C سێشەممە 10 ئەیلوول 20:30

ناوی تیپیه‌ به‌شداربووانی (حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له‌ كه‌ركوك) راگه‌یاندران

کوردستان TV
100%


راگه‌یاندنی حه‌وته‌مین خوولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له‌ كه‌ركوك له‌ ئیڤێنتێكی تایبه‌تدا به‌ ئاماده‌بوونی شانۆكاران و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و چین و توێژه‌كانی تربه‌رێوه‌چوو.  
دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی  فۆڕمێكی ئه‌لیكترۆنی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام بڵاوی كرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی  تیپ و گروپه‌ شانۆییه‌كان له‌ خولی حه‌وته‌می فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ، لیژنه‌ی بینین و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌ شانۆییه‌كان له‌كۆی ( ٦٧ )به‌رهه‌می شانۆیی كه‌ به‌ ڤیدیۆ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ (٢٥)نمایشیان  هه‌ڵبژارد له‌م خوله‌دا به‌شداریبكه‌ن كه‌ بڕیاره‌ ١٩,٢٠,٢١/١١/٢٠٢٣ به‌ڕێوه‌بچێت.
ناوی ئه‌و وڵات و شارانه‌ی كه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ن:
به‌شی شانۆی زانكۆكان
١- شانۆیی ( زه‌نگ) هه‌ولێر، زانكۆی سڵاحه‌دین 
٢- شانۆیی (النخاسه‌) به‌سڕه‌  ، زانكۆی به‌سرا
٣- شانۆیی (گردی گوز) ئێران _ ته‌ورێز ، زانكۆی ئه‌بو نه‌بی ئه‌كره‌م
به‌شی شانۆی منداڵان 
١- شانۆیی (خش خش هاتم)ئێران_ قروه‌
٢- شانۆیی (ئه‌فسونه‌كه‌ی كاتاو كالی)هه‌ڵه‌بجه‌
٣-شانۆیی (ئۆلیڤه‌ری چڵمن) كه‌ركوك
٤-شانۆیی (قه‌ڵه‌م و ١٢هۆكار) كه‌ركوك
به‌شی شانۆی شه‌قامی گه‌وره‌ 
١_شانۆیی (the clown) ئیتاڵیا
 ٢-شانۆیی (خدام الرجال سیدهم) جه‌زائیر
٣- شانۆیی (جێژوان) ئێران _ سنه‌
٤- شانۆیی (ژیانی من) ئێران _ بانه‌
٥- شانۆیی (مكتبه‌ عامه‌) سودان
٦- شانۆیی ( مایم و پاگانینی) ئێران _تاران
٧- شانۆیی (كفی) سووریا
٨_ شانۆیی (خودایه‌ بۆ نامكوژی)ئێران_بۆكان
٩_شانۆیی (فڕێدراو) پیره‌مه‌گروون
١٠_ شانۆیی (سه‌ما) ده‌ربه‌ندیخان
١١_ شانۆیی (المزاد) كه‌ركوك
١٢_ شانۆیی (هه‌زه‌ی نیشتمانی) كه‌ركوك
١٣_ شانۆیی ( فۆبیا) دیوانیه‌
١٤_ شانۆیی ( باڵه‌خانه‌ی ژماره‌ ٤)سلێمانی
١٥_ شانۆیی (نامه‌كانی ده‌ریا) كۆیه‌
١٦_ شانۆیی (الرسائل) كه‌ربه‌لا
١٧_ شانۆیی (صرخه‌ صامته‌) وڵاتی تونس و جه‌زائیر
١٨- شانۆیی ( محگات ) وڵاتی عێراق به‌غدا
شایانی باسه‌ جگه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی فێستیڤاڵه‌كه‌ هاوكات گروپی شانۆی هه‌وار نمایشی شانۆیی(تۆو) یان پێشكه‌ش كرد.

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.