Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:14

رووسیا مووشەكێكی تاقیكردەوە كە توانای هەڵگرتنی سەرە ئەتۆمی هەیە

کوردستان TV
100%

ڕوسیا ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند كە بە سەركەوتوویی مووشەكێكی بالیستیكی نێوان كیشوەرەكانی تاقیكردۆتەوە كە توانای هەڵگرتنی سەری ئەتۆمی هەیە و لە ژێردەریایی ئەتۆمی نەوەی چوارەمەوە هەڵدەدرێت.
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ژێردەریایی ئەتۆمی ستراتیژی نوێی 'ئیمپراتۆر ئەلێكساندەر سێیەم' بە سەركەوتوویی مووشەكێكی بالیستیكی بەناوی" بۆلاڤا" لە دەریای سپییەوە هەڵداوە.
بەیاننامەكە پشتڕاستی كردەوە كە مووشەكەكە "لە كاتی خۆیدا" ئامانجەكەی لە مەیدانێكی تاقیكردنەوە لە نیمچە دورگەی كاتچاتكا لە ڕۆژهەڵاتی دووری ڕوسیا پێكاوە.
بەپێی ئاماری سوپای ڕووسیا، ژێردەریایی ئیمپراتۆر ئەلێكساندەر سێیەم 16 مووشەكی پۆلیڤای هەڵگرتووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.