Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:29

له‌ پریمه‌رلیگدا مانچێسته‌رسێتی گۆلبارانی بۆرنمۆسی كرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی مانچێسته‌رسێتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بۆرنمۆسی تۆماركرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 4ی11ی2023، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 11 له‌ خولی نایابی ئینگلیزی، مانچێسته‌ر سێتی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بۆرنمۆس تۆماركرد، یارییه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ كۆتا هێنا به‌ ئه‌نجامی شه‌ش گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك.
گۆله‌كانی مانچێسته‌رسێتی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان،جێرمی دۆکو،بێرناردۆ سیلڤا،مانوێل ئاکانجی،فیل فۆدن،بێرناردۆ سیلڤا،ناتان ئاکێ، له‌ خوله‌كه‌كانی 30 و 33و 37 و 64 و 83 و 88 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌رسێتی له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خولدا به‌ 27 خاڵ  له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و بۆرنمۆسیش به‌ شه‌ش خاڵ له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌مدایه‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.