Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:29

کەوتنەوەی ئاگر لە ناوەندێکی چاکسازیی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە ئێران گیانلەدەستدانی 32 کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە ناوەندێکی چاکسازی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە شاری لنگرود لە باکووری ئێران، 32 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران IRNA، کاتەکانی بەیانی ئاگر لە ناوەندەکە کەوتووەتەوە کە دەکەوێتە شاری لنگرودی سەربە ویلایەتی گیلان لە کەناری دەریای قەزوین.

ناوەندەکە کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەڕێوەدەبرێت، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە تیایدا 32 کەس گیانی لەدەستداوە و 16 کەسیش برینداربوون کە برینی چواریان سەختە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.