Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 07:38

له‌ مانگی رابردوودا 30 كۆڵبه‌ری كورد به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


 له‌ ماوه‌ی مانگی 10دا به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران، 30 كۆڵبه‌ری كورد بوونه‌ته‌ قوربانی.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، لانی كه‌م 30 كۆڵبه‌ر و كاسبكار له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا له‌ كوردستانی ئێران به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندار و گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. 
رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ 3 كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 27 كۆڵبه‌ریش برینداربوون، كه‌ كه‌سێكیان لاوه‌ و له‌ خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ بووه‌. 
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌و ئاماره‌دا پارێزگای كرماشان به‌ 19 حاڵه‌ت زۆرترین ڕێژه‌ی قوربانیبوونی کۆڵبەران و کاسبکارانی تێدا تۆمارکراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.