ئەمڕۆ سێشەممە دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند كە لە ئۆپەراسیۆنێكدا توانیویانە شەش كەس لەبەغدا بەتۆمەتی بەقاچاخبردنی دراو بۆ دەرەوەی وڵات دەستگیر بكەن.
دەزگاكە ئاماژەی وەشكردووە، شەش كەسەكە لەنێو كۆمپانیایەكی ساختە كاریان دەكرد و لەئۆپەراسیۆنەكدا دەستیان بەسەر بڕی 334 ملیۆن و 270 هەزار دیناری عێراقی و 156 هەزار و 215 دۆلاری ئەمریكیدا گرتووە.
ئاژانسەكە دەڵێت: بەقاچاخبردنی دراوی دۆلار پێچەوانەی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراقەو زیان بە ئابووری نیشتمانی دەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تۆمەتباران بەڕاشكاوی دانیان بەوەدا ناوە كە دراوی نیشتمانی و بیانییان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لەژێر ناونیشانی كۆمپانیایەكی ساختەی خزمەتگوزاری گواستۆتەوە.
شەش كەس بەتۆمەتی بەقاچاخبردنی دۆلار و دینار دەستگیر كران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.