Erbil 20°C دووشەممە 30 ئەیلوول 05:32

ئیسڕائیل بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌ی توركی له‌ غه‌ززه‌ كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ نه‌خۆشخانه‌ی توركی له‌لایه‌ن سوپای ئیسڕائیله‌وه‌ به‌ چڕی بۆردومان كرا و به‌هۆیه‌وه‌ زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌وت‌.

سوبحی سكیك به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی توركی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن سوپای ئیسڕائیله‌وه‌ به‌ چڕی بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كرا و به‌هۆیه‌وه‌ نهۆمی سێیه‌می  نه‌خۆشخانه‌كه‌ زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ كاتی بۆردومانه‌كه‌دا 150 نه‌خۆش له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بوون و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر له‌سه‌ر نه‌خۆش و پزیشك و كارمه‌نده‌كان دروستبووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: جگه‌ له‌ زیانگه‌یاندن به‌ باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌، چه‌ند ئامێرێكی پزیشكی و بوتڵی ئۆكسجینیش تێكشكاون.

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی توركی نه‌یگوت كه‌ ئایا به‌هۆی بۆردومانه‌كان زیانی گیانی یاخود بریندار كه‌وتۆته‌وه‌ یاخود نا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.