بانكی نێوده‌وڵه‌تی پێیوایه به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسڕائیل، نرخی به‌رمیلی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان ده‌گاته 150 دۆلار.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ڕاپۆرتێكدا پێشبینییه‌كانی بۆ نرخی نه‌وت تا كۆتایی ساڵ بڵاو كرده‌وه و تێیدا پێشبینی كرد له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستیندا تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بگاته 150 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، نرخی كاڵا و كه‌لوپه‌له بازرگانی و كشتوكاڵی و به‌رهه‌مه‌كانی تریش به‌رزبوونه‌ته‌وه، به‌دڵنیاییشه‌وه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی جه‌نگه‌كه نرخی نه‌وتیش له بازاڕه‌كاندا به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به ڕێژه‌ی 1.6% دابه‌زی بوو و گه‌یشتبووه 89.37 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش گه‌یشتبووه 84.20 دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.