Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:01

كچه‌ تێنسزانی به‌رازیڵی بیاتریس مایا حەداد سێیەم نازناوی لە كاروانی وەرزشی خۆیدا بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی یه‌كێتی تێنسی پیشگه‌ران، له‌سه‌ر ئاستی كچان، كچه‌ تێنسزانی به‌رازیلی بیاتریس مایا حەداد سێیەم نازناوی لە كاروانی وەرزشی خۆیدا بەدەستهێنا.
 مایا حه‌داد به‌دوو كۆمه‌ڵهی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هاوتا چینیه‌كه‌ی چێنگ چینوێنی به‌ده‌ستهێنا، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ هه‌ردوو كچه‌ تێنسزان به‌هێزه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌، دواجار له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێر و په‌نجاو یه‌ك خوله‌ك، مایا براوه‌ی یاریه‌كه‌ بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت شه‌ش، حه‌وت شه‌ش، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ مایا حه‌دادی به‌رازیلی سێیم نازناوی له‌كاروانی وه‌رزی خۆیدا برده‌وه‌.
 هه‌روه‌ها بەم سەرکەوتنە مایا یەکەم نازناوی لە یاریگا سەختەکاندا بەدەستهێنا، هاوكات یەکەم نازناویشی لە دوای بیرمینگهامی سالی دوو هه‌زارو بیست و دوو برده‌وه‌.  


 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.