Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 05:38

پاپا داوای ڕاگرتنی شه‌ڕ ده‌كات

کوردستان TV
100%

پاپای ڤاتیكان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م داوای له‌ هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كرد، شه‌ڕ ڕابگرن.

پاپا فڕه‌نسیس پاپای ڤاتیكان له‌ وتاری هه‌فتانه‌یدا له‌ گۆڕه‌پانی بتڕوس گوتی: دیسان ده‌ڵێینه‌وه‌ خوشك و برایان شه‌ڕ ڕابگرن، شه‌ڕ ڕابگرن و شه‌ڕ ڕابگرن، چونكه‌ شه‌ڕ هه‌میشه‌ دۆڕانه‌.

گوتیشی: نابێت هیچ لایه‌ك ده‌ستبه‌رداری ڕاگرتنی شه‌ڕ بێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ بۆردومان و هێرشه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر حه‌ماس و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ چڕتر و فراوانتر بووه‌ و به‌گوێره‌ی دوایین ئاماریش ژماره‌ی كوژراوان 9 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.