Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 02:07

بزانە نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا گەیشتووەتە چەند؟

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حورییە لەبەغدا، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 161 هەزار و 300 دینار بەرامبەر بە 100 دۆلار تۆماركرا، لەكاتێكدا دوێنێ شەممە، نرخی 100 دۆلار 161 هەزار و 500 دینار بوو.
لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕ دراویش لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا نرخی نرخی فرۆشتنی 100دۆلار گەیشتووەتە 162 هەزار و 250 دیناری عێراقی، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 160 هەزار و 250 دینار.
سەبارەت بە هەولێریش، دۆلار دابەزینێكی كەمی تۆماركرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 161 هەزار و 300 دینار .

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.