گرووپە چەكدارەكانی عێراق ئەمرۆ یەكشەممە ڕایانگەیاند، بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بنكەیەكی ئەمریكییان لە سوریا كردۆتە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لەلایەن گرووپەكانەوە بڵاوكراوەتەوە تێیدا هاتووە، چەكدارەكانیان بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، بنكەی ئەمریكیان لە شەدادی- باشووری حەسەكە لە سوریا كردە ئامانج، كە ڕاستەوخۆ ئامانجەكانیان پێكاوە.
شایانی باسە لەدوو رۆژی رابردوودا جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە نامەیەكدا بۆ مایك جۆنسۆن، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئەمریكا ئامادەیە هەنگاوی زیاتر بۆ پاراستنی بنكەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەبەر.
لێدوانەكانی بایدن لە نامەكەدا دوای ئەوە هات كە سوپای ئەمریكا ڕۆژی هەینی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دوو دامەزراوەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا ئەنجامدا.
گرووپە چەكدارەكانی عێراق بە ئامانجگرتنی بنكەیەكی ئەمریكی لە سوریا ڕادەگەیەنن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.