Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 13:02

له‌ پریمه‌رلیگدا برێنتفۆرد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر چێڵسی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی نایابی ئینگلیزی چێڵیسی دووچاری شكست هات.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ی10ی2023، له‌ گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی نایابی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسیی و  برێنتفۆرد رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.
یارییه‌كه‌ له‌ یاریگای چێڵسی به‌رێوه‌چوو و  یارییه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی  برێنتفۆرد به‌ كۆتا هات به‌ ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
دوو گۆله‌كه‌ش له‌ رێگای یاریزانان، ئیسان پینۆک و بریان مبێومۆ له‌ خوله‌كه‌كانی 58 و 90 تۆماریان كرد.
له‌ ئێستاشدا چێڵسی به‌ 12 خاڵ له‌ پله‌ی یازده‌م دایه‌ و  برێنتفۆردیش به‌ 13 خاڵ له‌ پله‌ی ده‌یه‌م دایه‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.