بەشێوەیەكی گشتی نەخۆشی هەڵامەت پێویستی بەدەرمان و چارەسەرێكی ئەوتۆ نیە چونكە نەخۆش خۆی چاك دەبێتەوە، باشتروایە لەكاتی هەڵامەتدا شلەمەنی و میوە زیاتر بدرێت بە منداڵ و چاودێری ( تا )ی بكرێت.
لەهەندێك نەخۆشدا نیشانەكان قورسن و نەخۆش بە تەواوی ماندوو دەكات و پێوستە چارەسەر وەربگرێت ئەمەش بۆ كەمكردنەوەی هەندێك لە نیشانەكانی نەخۆشیەكە وەك سەرئێشە و تا و لووت گیران.
تارادەیەك دەتوانرێت منداڵەكانمان لەتوشبوون بە نەخۆشی هەڵامەت بپارێزین، ئەویش بە شیرپێدانی سروشتی دایك چونكە دەركەوتوە ئەو منداڵانەی شیری دایكیان دەخۆن كەمتر دووچاری هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە دەبن و بەرگری لەشیان بەهێزترە، هەروەها لەكاتێكدا ئەندامێكی خێزان بەتایبەت كاتێك گەورەكان تووشی هەڵامەت دەبن پێویستە لەكاتی كۆكە و پژمیندا دەم و لووتیان داپۆشن و نەبنە هۆكار بۆ توشبوونی خێزان و چواردەورەكەیان و زوو زوو دەست شۆردن بە ئاو و شامپۆ لەگەڵ دابینكردنی سەرچاوەی خواردن و ئاوی پاك بۆ منداڵ.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.