Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 06:01

ئه‌مشه‌و ئیسڕائیل هێرشێكی چڕی بۆ سه‌ر غه‌زز ده‌ست پێ كردووه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و هه‌ینی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل ده‌ستیان به‌ هێرشێكی چڕ و گه‌وره‌ كردووه‌ بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌، سوپای ئیسڕائیل ده‌ڵێت ئیتر له‌مشه‌وه‌وه‌ جه‌نگی غه‌ززه‌ پێ ده‌نێته‌ قۆناغێكی نوێوه‌.

هێرشه‌ ئاسمانییه‌ چڕه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سوپای ئیسڕائیل ماوه‌ی كاتژمێرێكه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و بۆردومانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كرێت.

میدیاكانی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل، هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت به‌ته‌واوی له‌ غه‌ززه‌ پچڕاوه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ سوپای ئیسڕائیلیش دانی به‌وه‌داناوه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و هێرشێكی چڕیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی‌ غه‌ززه‌ ده‌ست پێ كردووه‌ و جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ جه‌نگه‌كانیان به‌رامبه‌ر گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له‌مشه‌وه‌وه‌ چووه‌ته‌ قۆناغێكی نوێوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.