Erbil 15°C یەکشەممە 26 ئایار 14:58

ئه‌نجامی چه‌ند یارییه‌ك له‌ پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی پیشگه‌ران له‌سه‌ر ئاستی كچان

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی پیشگه‌ران كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی یاریزانه‌ پیشگه‌ره‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، كچه‌ تینسزانی ئیستوانی یلینا ئۆستابینكۆ رووبه‌رووی هاوتا كرواتیه‌كه‌ی دۆنا ڤیكیچ بۆوه‌، ئه‌گه‌رچی له‌كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م ئۆستابینكۆ به‌ئه‌نجامی چوار شه‌ش له‌دواوه‌بوو، به‌ڵام دواتر توانی رێره‌وی یاریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ڵگه‌رێنێته‌وه‌و دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ش چوار، شه‌ش یه‌ك به‌دوای یه‌ك بباته‌وه‌.
 به‌م جۆره‌ یلینا ئۆستابینكۆ له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر و په‌نجاو حه‌وت خوله‌ك یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ ئۆستابینكۆ هه‌نگاوێك له‌نازناوه‌كه‌ خۆی نزیك كرده‌وه‌، له‌یاریه‌كی دیكه لیۆدمیلا سامسۆنۆڤا رووبه‌رووی كچه‌ تینسزانی چینی، لین چۆ بۆوه‌.
 دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو كچه‌ تینسزان، دواتر سامسۆنۆڤا توانی له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێر یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌له‌یه‌ك بباته‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان، دوو شه‌ش، شه‌ش دوو، شه‌ش یه‌ك.   

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.