له خولی پیشه‌گه‌رانی عێراقدا هه‌ولێر له‌یه‌كه‌م یاری خۆییدا له‌گةڵ نه‌فت یاری هه‌یه.
شه‌وی رابردوو، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکانی یانەی هەولێر بۆ وەرزی نوێی 2023 _ 2024ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق کە بە بەشداری 20 یانە دوێنێ پێنجشه‌م 26ی10ی2023، دەستی پێ‌کرد وئه‌مڕۆ هەینیش كاتژمێر 9:30ی خوله‌كی شه‌و، یانەی هەولێر لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فەڕانسۆ هەریری، لە یەکەمین یاریدا لەم وەرزە بەرامبەر یانەی نه‌فت یاری دەکات، پارێزگار لەگەڵ ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەی هەولێر کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌رزشی و لایه‌نی په‌یه‌وه‌ندیدار و سه‌رۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە ئامادە بوون، پارێزگاری هەولێر، وەک هەمیشە هەموو پاڵپشتیەکی پارێزگای هەولێری بۆ یانەی هەولێر دووپاتکردەوە و ئومێدی خواست یانەی هەولێر لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سەرکەوتن و دەستکەوتی مەزن و نازناوی خولەکە بەدەست بهێنێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ ڕاهێنەر و یاریزان و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە خواست.
ئومێد خۆشناو هەموو پاڵپشتیەکی پارێزگای هەولێری بۆ یانەی هەولێر دووپاتکردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.