Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 11:19

ئه‌نجامی چه‌ند یارییه‌ك له‌ پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی پیشه‌گه‌ران له‌سه‌ر ئاستی كچان

کوردستان TV
100%


 
له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی پیشگه‌ران، له‌سه‌ر ئاستی كچان، كچه‌ تێنسزانی فه‌ره‌نسی كارۆلین گارسیا رووبه‌رووی كچه‌ تێنسزان ئه‌مه‌ریكی مادیسۆن كیز بۆوه‌.
 دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز و ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوو كچه‌ تێنسزان كه‌ بۆماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر و چل خوله‌كی خایاند، دواجار كارۆلین گارسیا هه‌ردوو كۆمه‌له‌ی یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.
 ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش سێ، حه‌وت شه‌ش، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ گارسیا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی داهاوو، له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌، خاوه‌ن پۆلینی شه‌شه‌م، داریا كاستكینا له‌به‌رامبه‌ر كچه‌ تێنسزانی چیكی باربۆرا كریچكۆڤای خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌م یاری كرد، هه‌ردوو كچه‌ تێنسزان نمایشێكی به‌هێزیان پێشكه‌ش كردو دوای به‌رێوه‌چوونی سێ كۆمه‌ڵه‌، دواجار كاستكینا توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كریچكۆڤا تۆمار بكات و به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌له‌یه‌ك براوه‌ بێت، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، یه‌ك شه‌ش، شه‌ش یه‌ك.
 به‌م جۆره‌ كاستكینا له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێر و سێزد خوله‌ك یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو كرد.   
  


 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.