Erbil 1°C یەکشەممە 01 کانونی یەکەم 04:56

بایدن ڕاستەوخۆ هۆشداری دەداتە خامنەیی.. خۆت ئامادە بكە ؟!

کوردستان TV
100%

 جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، ڕاستەوخۆ هۆشداری دایە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە بەردەوامیی هێرشەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە، كە دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل زیادی كردووە.
ئەو شڕۆڤەكارانەی كە قسەیان بۆ ماڵپەڕی حورڕە كردووە، هاوڕان لەسەر ئەوەی كە وتاری ڕاستەوخۆی بایدن بۆ ڕێبەری ئێران پەیامێكی بەهێزە كە هۆشداری دەدات لە بەرفراوانبوونی شەڕ و كردنەوەی بەرەی نوێ لە دژی ئیسرائیل و بەردەوامی هێرشەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا.
لەكاتی قسەكردن لەسەر ئەو هێزە ئەمریكیانەی ئامادەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بایدن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆكوەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند: هێزەكانمان لە ناوچەكەن بۆ ئەوەی ڕێگە لە گەڕانەوەی مەترسییەكانی داعش بگرن، بوونی ئەوانیش لەوێ هیچ پەیوەندییەكی بە ئیسرائیلەوە نییە.
هەروەها گوتی: هۆشداریی من بۆ ئایەتوڵڵا (عەلی خامنەیی) ئەوەیە كە ئەگەر بەردەوام بن لە جموجۆڵەكانی دژ بە هێزەكانمان، ئێمە وەڵام دەدەینەوە و دەبێت خۆی ئامادە بكات و ئەمەش پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە نییە.
ڕۆژی دووشەممە كۆشكی سپی ئێرانی تۆمەتبار كرد بەوەی "ئاسانكاری" بۆ هێرشكردنە سەر ئەو بنكانەی كە هێزەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نیشتەجێن دەكات.
جۆن كیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئێران بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی حەماس و حزبوڵڵا و دەزانین كە ئێران لە نزیكەوە چاودێری ئەم ڕووداوانە دەكات و لە هەندێك حاڵەتدا چالاكانە ئاسانكاری بۆ ئەم هێرشانە دەكات و پاڵنەرێكە بۆ كەسانی دیكە كە ڕەنگە بیانەوێت ململانێكان بۆ قازانجی خۆیان و بەرژەوەندی ئێران بقۆزنەوە .
سەرچاوە / ماڵپەڕی حورڕە
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.