له گه‌ڕی سێیه‌م له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید، بایرن میونشن، ئه‌نته‌رمیلان، ناپۆلی، ئارسیناڵ سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له گه‌ڕی سێیه‌م له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان چه‌ندین یاری به‌رێوه‌چوو.
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، یانه‌ی گه‌ڵاته سه‌رای توركی میوانداری یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی كرد‌و یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی بایرن به كۆتا هات به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك.
گۆله‌كانی بایرن له رێگای هه‌ریك له یاریزانان، کینگسلی کۆمان و هاری کەین و جەمال موسیالە له خوله‌كه‌كانی 8 و 73 و 79 تۆماریان كرد، تاكه گۆله‌كه‌ی یانه توركیه‌كه‌ش یاریزان ماورۆ ئیکاردی له خوله‌كی 30 تۆماری كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بایرن میونشن به خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه و گه‌ڵاته سه‌رای به 4 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دایه.
له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌میشدا، یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان میوانداری ڕیدبۆڵ سالزبۆرگی كرد، یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به كۆتا هات به ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك.
دوو گۆله‌كه‌ی ئه‌نته‌رمیلان له رێگای یاریزانان، ئەلێکسیس سانچێز و هاکان کاڵهانۆغڵو له خوله‌كه‌كانی 19 و 64 تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی ڕیدبۆڵ سالزبۆرگ یاریزان ئۆسكار له خوله‌كی 57 تۆماری كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌نته‌رمیلان به 7 خاڵ له پله‌ی دووه‌مدایه و ڕیدبۆڵ سالزبۆرگ به 3 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه.
له یارییه‌كی دیكه و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا مانچێسته‌ر یونایتد به ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كۆپنهاگنی دانیماركی تۆماركرد، گۆله‌كه‌یش له رێگای یاریزان هاری ماگوایەر له خوله‌كی 72 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌ر یونایتد به 3 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دایه و كۆپنهاگنیش به خاڵێك له پله‌ی چواره‌مدایه.
له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌میشدا، ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی میوانداری سپۆرتینگ براگای پورتوگالی كرد و یارییه‌كه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه مه‌دریدییه‌كه به‌كۆتا هات به‌ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك.
دووگۆله‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید له رێگای یاریزانان رۆدریگۆ و بیلینگهام له خوله‌كه‌كانی 45 و 53 تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی سپۆرتینگ براگا له خوله‌كی 63 یاریزان ئه‌لڤارۆ تۆماری كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ریاڵ مه‌درید به 9 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه و سپۆرتینگ براگاش به 3 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه.
هه‌ر له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یونیۆن به‌رلینی ئه‌ڵمانی تۆماركرد، گۆله‌كه‌ش له رێگای یاریزان جیاکۆمۆ ڕاسپادۆری له خوله‌كی 65 تۆماری كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ناپۆلی به‌شه‌ش خاڵ له پله‌ی دووه‌مدایه و له پله‌ی كۆتا ریزبه‌ندی دایه بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن هیچ خاڵێك بێت.
له دوو یاری دیكه‌دا، یانه‌ی ئارسیناڵ به دووگۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سێڤییا تۆماركرد و به‌شه‌ش خاڵیش له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه و سێڤییاش خاوه‌ن 2 خاڵه و له پله‌ی سێیه‌مدایه.
لانسی فه‌ره‌نسی و ئایندهۆفنی هۆڵه‌ندیش رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به ئه‌نجامی گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به كۆتا هات.
به‌م ئه‌نجامه‌ش لانس به 5 خاڵ له پله‌ی دووه‌مدایه و ئایندهۆفنیش به 2 خاڵ له پله‌ی چواره‌مدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.