Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:31

به‌های 100 دۆلار گه‌یشته‌ 162 هه‌زار

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق گه‌یشته‌ 162 هه‌زار دینار.

به‌م ئێواره‌یه‌ به‌های هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ فرۆشتن له‌ نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له‌ شاری به‌غدا و به‌سڕه‌‌ گه‌یشته‌ 162 هه‌زار و 250 دینار، بۆ كڕینیش به‌هاكه‌ی 160 هه‌زار دینار بووه‌.

ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی به‌های دۆلار هه‌رێمی كوردستانیشی كرده‌وه‌ و سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلار له‌ هه‌ولێر و سلێمانی گه‌یشته‌ 162 هه‌زار، بۆ كڕینیش نرخه‌كه‌ی 160 هه‌زار دینار بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌های 100 دۆلار بۆ فرۆشتن 161 هه‌زار 250 دینار بووه‌ و بۆكڕینیش 159 هه‌زار و 250 دینار بوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.