Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:17

تاوتوێی پەیوەندییە بارزگانی و کشتوکاڵییەکانی نێوان هەولێر و مەدرید کرا

کوردستان TV
100%


بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریان بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا، لەگەڵ پاڕێزگاری مورسیا خۆسێ بالێستا کۆبوونەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا بە تایبەت لەبوارەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانی ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و کاری هاوبەش و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتوی وڵاتی ئیسپانیا.
 
هەر لەو کۆبونەوەیەدا داوا کرا هانی کۆمپانیا و سەرمایەدارانی ئیسپانیا و  کۆمپانیاکانی شاری موریسا بدرێت بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان و سەرمایەگۆزاری بکەن.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.