به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران چوار هاووڵاتی كورد ده‌بنه قوربانی.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌م 22ی10ی2023، واحید قادری ته‌مه‌ن 23ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز له كوردستانی ئێران، پاش ئەوەی کە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕاوەدوو نرابوو، لەسەر ڕێگەی سەقز بەرەو مەریوان و لە نزیک گوندی "حەسەن سالاران"، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کوژرا.
رێكخراوه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت، بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئیتلاعاتی سوپای پاسداران گوشاری خستووەتە سەر بنەماڵەی ئەو لاوە کوژراوە کە نابێت هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو بکرێتەوە و هەروەها ئاگاداری‌یان بەو بنەماڵەیە داوە کە دەبێت هۆکاری گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی بەهۆی "لێخوڕین لە بارودۆخی نائاساییدا" ڕابگەیەنن.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دوای چەندین کاتژمێر هەڕەشە و ئاگاداریی توند لە بنەماڵەی قادری، تەرمی ئەو کاسبکارەی کاتژمێر 4ی سەر لەئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 23ی10ی2023، ڕادەستی بنەماڵەکەی کردووەتەوە و هەمان ڕۆژ به‌خاك سپێردراوه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیده‌گه‌ێنێت، رۆژی یه‌كشه‌م 22ی10ی2023، سێ کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە سەختی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران برینداركراون.
راشگه‌یاندراوه، ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە "ماهان بەرزەگەر" بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.
رێكخراوی هه‌ناو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه، هه‌ر له‌رووداوه‌كه‌دا، ماهان بەرزەگەر، تەمەن 18 ساڵ و خەڵکی گوندی "نەیڕێژ" سەر بە سەلاسی باوەجانی و دوو کۆڵبەری دیکەی كه خەڵکی ئەو شارەن، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندارکران.
هەنگاو راشیده‌گه‌ێنێت، بۆ ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی دیکە بەدواداچوون دەکات.ئه‌منییه‌كان بریندارکراوە و باری تەندروستییان جێگیر ڕاگەیەندراوە.
به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران لاوێكی كورد كوژرا و سێ كۆڵبه‌ریش برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.