Erbil 1°C یەکشەممە 01 کانونی یەکەم 04:46

ئێران به‌هۆی شه‌ڕی غه‌ززه‌ داوایه‌ك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامیدا، داوای له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كرد په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بپچڕێنن.

محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران گوتی: داوا له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌كه‌م به‌یه‌كجاری كۆتایی به‌ پڕۆژه‌ی باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بهێنن.

گوتیشی: وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌بێت به‌رپرسیاره‌تی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه‌ وه‌ك چۆن جیهان ئێستا سه‌یری غه‌ززه‌ ده‌كات سه‌یری ئێمه‌ش ده‌كه‌ن، به‌دڵنیاییشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل له‌م شه‌ڕه‌دا ئامانجه‌ خراپه‌كارییه‌كانی بپێكێ، له‌نێو وڵاتانی ئیسلامیشدا ڕه‌حم به‌ هیچ كه‌سێك ناكرێت.  

محه‌مه‌د باقر قالیباف هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته‌ وڵاتانی ئیسلامی به‌ ده‌نگێكی به‌رز سه‌ركۆنه‌ی تاوانه‌كانی ئیسرائیل بكه‌ن و به‌هه‌موو تواناكانیانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی پڕۆژه‌كانی ئیسڕائیل و ئه‌مه‌ریكا ببنه‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش ئاراسته‌كردنی وزه‌ی خه‌ڵكه‌ له‌ دژیاندا گرینگتر شته‌.

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ درێژه‌ ناكێشێت و ڕایگه‌یاند: دڵنیابن مرۆڤایه‌تی نه‌مردووه‌ و شه‌ڕه‌ف و كه‌ڕامه‌ت تا ئێستا به‌هێزه‌، به‌ڵام جیهانی ئیسلامی نابێت ئاوا ده‌سته‌وسان دانیشن و له‌ دووره‌وه‌ سه‌یری رووداوه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها نابێت هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستین و گه‌لانی جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی لێبگه‌ڕێن دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.