Erbil 8°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 07:18

بارسێلۆنا و یۆڤانتۆس له‌ خوله‌كانیاندا سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی بارسێلۆنا و یۆڤانتۆس له‌ خوله‌كانیاندا سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیك بلباو  و میلان تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 10 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا،  یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباوی كرد.
یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا ته‌واو بوو به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كه‌ش له‌رێگای یاریزان مارك گۆیۆ لەخولەكی 80 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بارسێلۆنا به‌ 24 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌ و به‌ 17 خاڵ له‌ پله‌ی شه‌شه‌مدایه‌.

له‌ گه‌ڕی 9ی خولی ئیتاڵیاش یانه‌ی یۆڤانتۆس به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر میلان تۆماركرد. 
گۆله‌كه‌ی میلانیش له‌ خوله‌كی 63 له‌ رێگای یاریزان لۆكاتێلی تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یۆڤانتۆس به‌ 20 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌ و میلانیش به‌ 21 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.