Erbil 9°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 07:29

تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ سه‌ر ئاستی كچان راكێشرا

کوردستان TV
100%


تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌له‌كانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا راكێشراو چه‌ند روبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت .
بارسێلۆنای پاڵەوانی بەرگریکار لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئه‌وروپای تایبه‌ت به‌ ئافرەتان ڕووبەڕووی بەنفیکا و ڕۆزنگارد و ئینتراخت فرانکفۆرت دەبێتەوە.
بارسێلۆنا ساڵی ڕابردوو لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا لە بەنفیکا و ڕۆزنگاردی بردەوە.
تیروپشکەکە 16 تیپی لەخۆگرتبوو، لە ئەنجامدا چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک لە کۆمەڵەیەکدا كۆكرانه‌وه‌و یاری به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كتری ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 
پاریس سانجێرمان لە دوو قۆناغی پاڵاوتنەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی کۆمەڵەکان، پاریس لە ڤۆڵفسبۆرگی بردەوە کە ساڵی ڕابردوو لە یاری کۆتاییدا بە بەرشەلۆنە دۆڕا .
یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی و پاڵەوانی هەشت جاری خوله‌كه‌ بەرامبەر سلاڤیا پراگ و بران و سانت پۆلتن یاری دەکات.
بڕیارە قۆناغی کۆمەڵەکان لە 14ی مانگی داهاتوو دەستپێبکات و لە 31ی مانگی یەکدا کۆتایی پێبێت. لە هەر کۆمەڵەیەک دوو تیپ سەردەکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی
بڕیارە یاریی کۆتایی لە 25ی ئایار لە شاری بلباو لە ئیسپانیا بەڕێوەبچێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.