Erbil 19°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 14:55

مانچێسته‌ر سێتی و یونایتد سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد و چێڵسی و ئارسناڵ خاڵێكیان به‌ده‌ست هێناو ڕیاڵیش نه‌یتوانی براوه‌بێت

کوردستان TV
100%

 له‌ خوله‌كانیاندا هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی مانچێسته‌ر سێتی و مانچێسته‌ریونایتد  سێ خاڵی گه‌ڕی حه‌وته‌می پریمه‌رلیگیان به‌ده‌ستهێناو له‌لالیگاش ریاڵ مه‌درید دووچاری یه‌كسانبوون ده‌بێت.
شه‌وی رابردوو، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 10 له‌ خولی نایابی ئینگلیزی، هه‌ردوو یانه‌ی برایتۆن میوانداری یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی كرد.
یارییه‌كه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مانچێسته‌ر سێتی به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك.
گۆله‌كانی مانچێسته‌ر سێتی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان،  ئەلڤارێز و هالاند لە خولەكەكانی 7 و 19 تۆماركران، گۆله‌كه‌ش برایتۆنیش یاریزانئانسۆ فاتی لە خولەكی 73 تۆماری كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش، له‌ ئێستادا مانچێسته‌رسێتی به‌ 21 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و برایتۆنیش به‌ 16 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌مدایه‌. 


له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی و ئاڕسیناڵ رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌، یارییه‌كش به‌یه‌كسانبوون به‌ ئه‌نجامی 2 گۆل بۆ هه‌ردوولا به‌ كۆتا هات.
گۆله‌كانی چێڵسی له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان، کۆل پاڵمەر و میخایلۆ مودریک له‌ خوله‌كانی 15 و 48 تۆماریان كرد، دوو گۆله‌كه‌ی ئاڕسیناڵیش دیکلان ڕایس و لیاندرۆ ترۆسارد له‌ خوله‌كه‌كانی 77 و 84 تۆماریان كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش له‌ ئێستادا چێڵسی به‌ 12 خاڵ له‌ پله‌ی ده‌یه‌مدایه‌ و ئاڕسیناڵیش به‌ 21 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م دایه‌. 

له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا، مانچێسته‌ر یونایتد به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر  شیفڵد یونایتد  تۆماركرد.
دوو گۆله‌كه‌ی مانچێسته‌ر هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان،  ماكتومینای و دالوت لە خولەكەكانی 28 و 77 تۆماریان كرد، گۆڵەكەی شیفڵدیش مەكبۆرنی لەخولەكی 34 بە لێدانی سزا تۆماری كرد .
بەم سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌ریونایتد به‌ 15 خاڵ له‌پله‌ی هه‌شته‌م دایه‌ و  شیفڵد یونایتد خاوه‌ن خاڵێكه‌ و له‌ پله‌ی كۆتا ریزبه‌ندی دایه‌.

له‌لالیگاشدا ڕیاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ سێڤییا دووچاری یه‌كسانبوون هات.
شه‌وی رابردوو، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 10 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بووه‌ میوانی یانه‌ی سێڤییا، یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامی 1-1 به‌ كۆتاهات. 
گۆله‌كه‌ی سێڤییا ئالابا لە خولەکى 74 بە هەڵە تۆمارى کرد ، گۆڵى یەکسانى بۆ ریاڵ مەدریدیش  کارفاخاڵ لە خولەکى 78 تۆمارى کردەوە.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ڕیاڵ مه‌درید له‌ ئێستادا به‌ 25 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و سێڤییاش به‌ 9 خاڵ له‌ پله‌ی سێزده‌م دایه‌. 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.