سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئیسرائیل فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و حەلەبی كردە ئامانج و بەو هۆیەوە دوو كرێكاری مەدەنی كوژران و بریندار بوون و دوو فڕۆكەخانەكەشیان لەكارخست.
سەرچاوەیەكی سەربازی سووریا رایگەیاند: ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی لە ئاراستەی دەریای ناوەڕاستی ڕۆژئاوای لازقییە و لە ئاراستەی جۆلان ئەنجامداو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتییەكانی دیمەشق و حەلەبیان كردە ئامانج ،ئەمەش بووە هۆی گیان لە دەستدانی كرێكارێكی مەدەنی لە فڕۆكەخانەی دیمەشق و برینداربوونی كرێكارێكی دیكە ،هەروەها زیانیش بەر نیشتنەوەی هەردوو فڕۆكەخانەكە كەوت و بووە هۆی لەكاركەخستنیان.
ئەمەش وایكرد وەزارەتی گواستنەوەی سوریا بڕیاربدا گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەكانی دیمەشق و حەلەبەوە (هاتن و ڕۆشتن) بگۆڕێت بۆ ڕێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لازقییە.
ئیسرائیل فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و حەلەبی بۆردومان كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.